وای فای و هەکی وای فای بەشی یەکەم - Wi-Fi Hack HD

21.02.2017
سڵاو بەڕێزان من فەرشادم لە بەشی ئەلەهی گروپی هوشیار لەسەرتا دا پێشکێک تان بۆ باس دەکەم، گروپی مە تمایەتی چەن ڤیدیویەک سەبارەت بە ئەولەهی و دواتریش ئەگەر بکرێت لینوکس پێشکەش بکات لە هەوڵ هەنگاو دا دەمان هەوێت لە سێ بەش دا لەسەر Wi-Fi بە کورتی قسان بکەین و شێوازی هەک کردنی تان بە aircrack نیشان بدەین، مەبەستمان لە ئەم کارە نیشان دانی کێشەکانی ئەولەهی Wi-Fiـە ، ئێوەش بتوانن کە ئەم کێشانە لەبەر چاو بگرن و دواتریش چارەسەریان بکەن، هیوادارین ئەم فێرکاریان نابەجێ بە کار نەهێنن، بەکارهێنان نابەجێی دەتوانێت وەک دزی و تەنانت خەراپتریش بێت، بەڵام ئەگەر بە بەرزکردنی ئاستی ئەولەهی خوتان بێت زور بە کەڵک دەتوانێ ببێت. Wi-Fi یەکەک لە جورەکانی توڕێ بێ سیم یا WLAN کە زور بە کار دەهێندرێت و لە سەر ئستانداردەکانی 802.11a ,802.11b, 802.11g, 802.11i, 802.11n ئیش دەکات لە سەر فرکوینسی ٢.٤ و ٥ گیگاهێرتز شەپولەکانی دەنێرێت، تا بیزیک ٥٠ میتر بێ کێشە بر دەکات، هەڵبەت ئەگەر هیچ شتەک پێشی نەگرێت و خێرایەکەشی تا ٥٤ مێگابیت دەچیت، هەرچەند لە شێوازە نوێیەکان هەم خێرای زورتر بوە هەم مەودای ناردنی، دەگوترێت لەوانێیە بۆ لەشی مروڤ کێشە دروست بکات بەڵام بەتواوی پشت ڕاست نەبووتەوە. Wi-Fi بۆ ناردنی زانیارێکانی سیم بەکار ناهێنێ و لە هەوا کەڵک وەردەگرێت بۆ ناردنی زانیارێکانی، کە دەتوانێت باشی هەبێت بۆ ئەوەی کە بە ئاسانی دەستت پێدەگات و پێویست ناکا بو گواستنەوەی زانیارێکان سیم بەکار بینن، بەڵام هەر ئەوە دەبێت هوی ئەوی کە ئەم زانیاریانە بۆ هەموو لایەک بڕون و ئەگەر کەس بی هەوێت دەتوانێت کویان بکاتەوە و بکاریان بێنێت و بویە چەن پروتوکوڵەک داندراون بۆ پارستنی مودمی Wi-Fi ، وەک WEP, WPA, WPA2 و لەبەر ئەم هویە لە شوێنە سەڕبازێکان و ئەم شوێنانەی زانیاری هەستیاریان هەیە Wi-Fi بەکار ناهێنن. یکەک لەبەشەکانی Wi-Fi ناوەکەیەتی کە بە SSID (Service Set Identifier) دەناسرێت و تا ٣٢ بایت دەتوانێ ببێت و دەتوانن بیشارنەوە، بەڵام ئەم کارە ناتوانێت مودمی Wi-Fi بپارێزێت، بۆ برزکردنی ئەولەهی مودمی Wi-Fi چەن خاڵەک لەبەر چاو بگرن: • پروتوکوڵی وەک WPA2 بەکار بێنن • تێپەر وشەی بەهێز بەکار بێنن (دەبێ لە ژمارە، پیت، سیمبول پێک بێت و زورتر لە ٨ کارێکتر بێت) • WPS ناچالاک بکەن، چون هیندەک کێشەی ئەلەهی هەیە کە بە ئەسانی تێک دەشکێندرێ • بەکارهێنای MAC Filter • بەڕوژکردنەوەی Firmware مودمی Wi-Fi • بەکار هێنای ئانتنی تایبەت کە شەپوڵەکان تەنیا بۆ یەک لای تایبەت دەنێرێت • دانانی مودمی Wi-Fi لە شوێنەک کە بەردەست نەبێت ئەم خاڵانە تا ڕادەکی زور ئەولەهیتان دەپارێزێت. هیوادارین بەشی یەکەمتان بۆ بەکەڵک بێت و لەبەشەکانی تریش هاورێمان بن، هەر چەشنە پرسیار، کێشە، پێشنیار و رەخنەتان هەبێت، پێمان ڕابگەیێنن . ئیمە بە هاوڕیکانتان بناسێنن

Похожие видео

Показать еще